الأحد، 25 أكتوبر 2009

ئەركی سەرەكی رێكخراو

رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان ئەو رێكخراوەیە لە دوای دروست بونی بووەتە ماییەی خۆشحاڵی سەرجەم ئەو پێشمەرگەو كادیرانەی كەلە كاتی بەئەنجام گەیاندنی ئەركی سەر شانیان و رووبەڕوو بونەوەیان لە دژی پیلان گێران و شەرخوازان كە دژ بە خاك و نیشتمانەكەمان كراون . بە خوێن و لە دەست دانی جەستەیان بەرگری مەردانەیان كردووە، ئێستا بەری ڕەنجی خەباتی ئەوان هاتوەتە دیی و حكومەت و پەرلمانی كوردستان لێ دروست بووە . بۆیە جێی خۆیەتی ئەوە وەبیر دەسەڵاتداران بهێنینەوە هاوكاری كردنی ئەم رێكخراوە و بە دەنگەوە هاتنی داخوازیەكانیان بەهەند وەربگیرێت و بۆیان جێ بەجێ بكرێت.هەروەها داواكارم لەلایەنی پەیوەند دار لەو كارو چالاكیانەی كە بۆ پێشخستنی تاكەكانی كۆمەڵگا ئەنجام دەدرێن ئەندامانی ئەم رێكخراوە فەرامۆش نەكەن و هەوڵی دلسۆزانەیان بۆ بدرێت و پەرە بەتواناكانیان بدرێت و ئەگەر شاندن (ئیفاد) هەبوو بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و وڵاتانی دەرەوە باكەسانیكی رێكخراوی كەمئندامی تێدابێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش سود مەندبن لەو جۆرە هەوڵانەی كە بۆ پێشخستنی وڵات لە ئارادان.
لەبەرامبەر ئەمانەشدا ئەركی سەرەكی رێكخراویش ئەوەیە سەرجەم تواناكانی خۆی بخاتە گەر بۆ ئەوەی وەك نوێنەرێكی راستەقینەی ئەم توێژە دەركەوێت وهەرچی زووترە پلان و ئامانجەكانی رێكخراو بخاتە بواری جێ بەجێ كردنەوە . بۆ پێگەیاندن و گەشەپێدانی توانا شاراوەكانی تاكی كەمئەندام بۆ ئەوەی بتوانێت شان بەشانی تاكەكانە كۆمەڵگا ڕۆڵ بگێرێت و بیانگێرێتەوە بۆ ناو كۆمەڵگا و دورە پەرێز نەبن . بەستنی كۆرو سیمنار لەلاین شارەزایانەوە بۆ ئەندامانی خۆی بۆ ئەوەی بەم ڕێگا سەردەمییە بیر و هزری ئەندامانی خۆی گەشە پێ بدات و هەوڵی خستنەگەریان بدات بۆ ئەوەی ببنە كەسێكی بەرهەم هێنەر و سود لەوەزەو توانایان وەر بگیرێت . ئامادەكردنی ئامارێكی پوختی ئەم رێكخراوە بۆ ئەوەی سەرجەم داواو داخوازیەكانیان بە شێوەی زانستی داوابكرێت و گرنگی بدرێت بەو داواكاریو كێشەو گرفتە سەرەكیانەی كە پێویستە رێكخراو بە ئەنجامیان بگەیەنێت.